کازمی: ئاسایشی سنوری سوریا گەورەترین ئاڵنگارییە لە بەردەم سوپای عێراقدا

2021-06-10
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
(مستەفا کازمی) سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئاسایشی سنورەکانی (عێراق - سوریا) گەورەترین ئاڵنگارییە لە بەردەم سوپای عێراق.

(مستەفا کازمی) سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانێکی سەربازیی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان دەرکرد، و داوایکردووە سنووری عێراق لەگەڵ سوریا بە دانانی کامێرای چاودێری و زیادکردنی ھێزی سەربازی کۆنتڕۆڵ بکرێت.


(مستەفا کازمی) ڕایگەیاندووە "ئاسایشی سنوری سوریا گەورەترین ئاڵنگارییە لە بەردەم سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، حکومەتیش ھەوڵە ھەواڵگرییەکانی چڕتر دەکاتەوە بۆ ئەوەی سنوورەکان بپارێزێت".