لە ھەرێم ٥٢٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

2021-06-10
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ھەرێم ٥٢٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥٩٤ تووشبووی تری کۆرۆنا چاکبوونەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٥٢٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٠ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٥٩٤ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.