تیرۆریستانی داعش لە موسڵ ٣٧٨ شوێنی ئاینییان تەقاندەوە

2021-06-10
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ١٠ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ تیرۆرستانی داعش شاری موسڵیان داگیرکرد، دوای دوو ھەفتەش لە داگیرکردنی شارەکە دەستیانکرد بە تەقاندنەوەی مزگەوت و مەزارگە و شوێنە پیرۆزەکانی شارەکە، یەکەم شوێنیش کە تەقێنرایەوە مەزارگەی نەبی یونس بوو، دواتر مزگەوتی نوری و مەنارەی حەدباشیان تەقاندەوە کە کۆنترین مزگەوت بوو لە شارەکە، تیرۆریستانی داعش لە ماوەی مانەوەیان لە موسڵ ٣٧٨ مزگەوت و حسێنییە و کڵێسایان تەقاندەوە.