نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا گەورەترین دابەزینی لەم ماوەی چوار مانگدا تۆمارکرد و بە ١٠٤ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
شیکەرەوانی نەوت لە گروپی سیتی گروپی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا پێشبینییەکانیان بۆ داھاتووی نرخی نەوت خستۆتەڕوو، ئاماژەیان بەوەکردووە، تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوت بۆ ٦٥ دۆلار دادەبەزێت و ئەگەر داکشانێکی تری خواست لەسەر نەوت ڕووبدات، لە تاکۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ نرخی نەوت بۆ ٤٣ دۆلار دادەبەزێت.
دوای ئەو ھۆشدارییەش، نرخی نەوت گەورەترین دابەزینی لەماوەی ٤ مانگدا تۆمارکردوو نرخی نەوتی برێنێت ١٠دۆلار و ٧٣ سەنت و نەوتی تەکساس ٨ دۆلار و ٩٣ سەنت دابەزی.
بە پێی پێنوێنەکانی ئەمرۆی بازاڕەکانی جیھانیش نرخی نەوتی برێنێت ١٠٤دۆلار و ١٩ سەنت و نەوتی سوکی ئەمریکاش بە ١٠٠ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.