کۆتا ئاماری پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بڵاوکرایەوە

2022-07-05   |  
یەکەی نیشتەجێبوون
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم ڕایگەیاند، ١١٩ ھەزار و ٩١٩ کەس فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونیان پڕکردوەتەوە.

دەستەکە ڕوونیکردەوە کەوا  ١٠٥ ھەزار و ٥٧٨ کە لە ٪٨٨ پێکھێناوە لەلایەن خێزاندارەوە پڕکراوەتەوە و ١٤ ھەزار و ٣٤ ١ کەس کە لە ٪١٢ پێکھێناوە لەلایەن سەڵتەوە پڕکراوەتەوە. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتوە، دوای ئەم ھەنگاوە دەستەی وەبەرھێنان بەزووترین کات بەھەماھەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان زەوی بۆ پڕۆژەکە تەرخان دەکات و دواتر کۆمپانیای جیبەجێکار دەستنیشان دەکرێت. 

دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان لە ١٧ی حوزەیرانەوە تاوەکو ٤ی تەمووزی ٢٠٢٢، فۆڕمی ئۆنڵاینی بۆ سوودمەندبوون لە ٢٠ ھەزار یەکەی نێشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان بۆھاوڵاتییانی بەردەستخست و دوێنێ شەو، کاتژمێر ١٢ پڕکردنەوەی فۆڕم کۆتاییھات.