شاناز ئیبراھیم ئەحمەد سەرەخۆشی لەخانەوادەی ئەحمەد کوردە دەکات

2022-07-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان و راپەڕین) ھاوڕێ لەگەڵ ھەتاو ئیبراھیم ئەحمەد، ئەمڕۆ ٥ی تەمووز ٢٠٢٢، سەردانی خانەوادەی ئەحمەد کوردەی کرد لەشاری سلێمانی و لەنزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەکردن بۆ کۆچی دوایی زەند نەبەز ئەحمەد کوردە.

لەو سەردانەیدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پەژارە و ھاوخەمی قوڵی خۆی دەربڕی بەگیانلەدەستدانی کاکە زەند کوڕی فەرماندە و تێکۆشەری کۆچکردوو نەبەز ئەحمەد کوردە.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد غەمباری خۆی بەو رووداوە دڵتەزێنە دەربڕی و ھیوای خواست دوایین خەمی بنەماڵە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرەکەیان بێت.