بۆ جارێکی دیکە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا کەمپی ئاوارەکانی باکوری کوردستانی لە مەخمور بۆردومان کردو تا ئێستا زیانەکانی بۆردومانەکە نەزانراوە.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە بۆردومانەکەدا ماڵێک لە کە مپی پەنابەرانی شەھید ڕۆستەم جودی لە مەخمور کراوەتە ئامانج و چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی دیموکراتیی گەل-ی کەمپی مەخمور ڕاگەیەندراوێک لە بارەی ھێرشەکەوە بڵاوبکاتەوە.
بۆردوومانەکە لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ وەفدێکی سەربازیی عێراق بە سەردانێک گەیشتە مەخمور بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی ئەمنی ناوچەکە و ئاڵوگۆڕی زانیارییە ھەواڵگیرییەکان لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی ھێزی پێشمەرگە.