لە سبەینێوە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ھەرێم دادەبەزن و لە سلێمانی و گەرمیانیش خێرایی با زیاتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە ناوچەکانی ھەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە سلێمانی و لە بەشێک لە ناوچەکانی کەرکوکیش، خێرای با لە نێوان ١٠ - ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێکدا.
ڕۆژی چوارشەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی ھەندێک ھەور لە ناوچە شاخاویەکان، لە ھەندێک کاتیشدا خێرای با زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان کە دەگاتە ٣٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرماش لە ھەولێر دەبێت کە دەگاتە ٤٢ پلەی سەدی، نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی دەبێت و پلەی گەرما ٣٨ پلەی سەدی دەبێت.