وەفدێکی باڵای سەربازی عێراق بۆ بەدواداچوونی ڕەوشی ئەمنی ناوچەکانی جێی بایەخی سوپا و ھێزی پێشمەرگە گەیشتە مەخمور.
ئاژانسی ھەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، وەفدێکی باڵای سەربازی کە پێکھاتووە لە سەرۆکی ئەرکانی سوپا و سەرۆک ئەرکانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و یاریدەدەری ئۆپراسیۆنەکان و فەرماندەی ھێزی زەمینی و ژمارەیەک فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپا گەیشتونەتە مەخمور.
لە سەردانەکەشدا لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی ھێزی پێشمەرگە کۆدەبنەوە و تاوتوێی ڕەوشی ئەمنی ناوچەکانی جێی بایەخی ھەردوولا و زانیارییە ھەواڵگرییەکان دەکەن.