لە شەش مانگدا لە گەرمیان ١٣٣ راوچی و سەرپێچیکار دەستگیرکراون

2022-07-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەکرەم کامل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی دارستان و ژینگەی گەرمیان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٣٣ ڕاوچی و سەرپێچیکار، کە ئاژەڵە کێوییەکانیان لە سنوری ئیدارەی گەرمیان راوکردووە، یان ژینگەی ناوچەکەیان شێواندووە، دەستگیرکراون، وتیشی، ئامارەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە، بەجۆرێک بە درێژایی ساڵی رابردوو تەنھا ١١١ ڕاوچی و سەرپێچیکار دەستگیرکراون.