وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی دەرچوانی دانەمەزراو لە بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری بۆ سەرپەرشتیارانی پرۆژە کشتوکاڵیەکان لەپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.
رۆژی ٢٨ی مانگی رابردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان، نزیکەی پێنج ھەزار ھەلی کاری بۆ دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری ڕاگەیاند و ئەو دەرچووانەی لە کەرتی گشتییدا کار ناکەن، دەتوانن لە ئەمڕۆوە ناوی خۆیان بۆ دەستکەوتنی کار تۆمار بکەن.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی سەرپەرشتیی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان دەکەن، مافی خانەنشینبوونیان دەبێت.
وتیشی، لە چوارچێوەی یاسای سەرپەشتیکردنی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان، نزیکەی پێنج ھەزار ھەلی کار، بۆ ئەو دەرچووانەی بەشە کشتوکاڵییەکان و ڤێتەرنەری دەڕەخسێنن، کە لە کەرتی کەرتی گشتییدا کار ناکەن.