شەپۆلێکی تری خۆڵبارین عێراق و ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

2022-07-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
شەپۆلێکی تری خۆڵبارین عێراق و ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەپۆلێکی خۆڵبارین لە ناوچەکانی باشوری عێراق دەستیپێکردووە و لە بەغدادی پایتەخت و چەند شوێنێکی تر ئاستی بینین کەمبووەتەوە.

پێشبینیشدەکرێت لە چەند سەعاتی داھاتوودا شەپۆلی خۆڵبارینەکە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، ئەوە لەکاتێکدایە شەپۆلێکی رەشەباش پارێزگای سلێمانی و چەند ناوچەیەکی تری ھەرێمی گرتووەتەوە.