پڕۆژەی شەقامی سەد مەتری سلێمانی قۆناغی باشی بڕیوە

2021-06-09   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی سەد مەتری سلێمانی ھەنگاوی باشی بڕیوە و لە ئێستادا بە یاسا کار بۆ لابردنی ھەموو ئەو ئاستەنگیانە دەکرێت کە بوونەتە بەربەست لە بەردەم پڕۆژەکەدا.

لێپرسراوی پەیوەندییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش دەڵێت، شەقامی سەد مەتری یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان و ڕۆڵی گەورەی دەبێت لە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ڕەخساندنی ھەلی کار.