تووشبوونی دووەم یاریزانی ئیسپانیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەندرا

2021-06-09   |  
ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەڵبژاردەی ئیسپانیا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پێش دەستپێکی یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ بە چەند رۆژێک ، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشبوونی دووەم یاریزانی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند .

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووتەڕوو کە دیێگۆ یۆرێنتی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دووەم یاریزانە کە ئەنجامی پشکنینەکەی بە پۆزەتیڤ ھاتووەتەوە .

پێشتریش بەھۆی تووشبوونی سێرجیۆ بۆسکێسی کاپتنی ئیسپانیا ، سەرجەم یاریزانانی لارۆخا کەرەنتین کران و نەیان توانی بەرامبەر ھەڵبژاردەی لیتوانیا یارییە دۆستانەکەیان ئەنجام بدەن و بۆسکێسیش کەمپی ئیسپانیای جێھێشت .


یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە لە راگەیەندراوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە جگە لەو دوو یاریزانە ھیچ تووشبوویەکی تر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێکھاتەکەیان تۆمارنەکراوە .
ھەڵبژاردەی ئیسپانیا یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆ لە یاریگای خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا رووبەڕووی پۆلەندا و سوید و سلۆڤاکیا دەبێتەوە .