لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان چوار حاڵەتی کۆلێرا تۆمارکرا

2022-06-23   |  
شاری سنە.
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە پارێزگای سنە، تا ئێستا ١٣ کەس گومانی توشبوونیان بە درمی کۆلێرا لێ دەکرێت.

زانکۆی پزیشکی پارێزگای سنە ڕایگەیاند، لە نەخۆشخانەکانی شاری مەریوانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان چوار نەخۆشی تووشبووی کۆلێرا لە ژێر چاودێریدان و تا ئێستا ١٣ کەس گومانی توشبوونیان بە درمی کۆلێرا لێ دەکرێت. 

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند، کۆی گشتیی تووشبووانیش لە پارێزگای سنە گەیشتوەتە دە کەس و لە شارەکانی مەریوان، سنە، سەقز، بانە و کامیارانی پارێزگای سنەدان. 

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕاشیگەیاند، تا ئێستا تەنھا پارێزگای سنە توشبووانی ڕاگەیاندوە و پارێزگاکانی دیکە ئاماژەیان بەوەداوە تا ئەم ساتە ھیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.