پەرلەمانی ئەوروپا داوا دەکات بە زووترین کات ئۆکراین بکرێتە ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا

2022-06-23   |  
ئاڵای ئەندامانی ڕێخراوی ناتۆ.
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پەرلەمانی ئەوروپا بە زۆرینەی دەنگ ئۆکراینی کردە کاندید بۆ بە ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا.

ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسل، بە ٥٢٩ دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە ٤٥ دەنگی نەخێر و ١٤ دەنگی بێلایەن، بەڵام بڕیارەکە پێویسیتی بە دەنگی سەرکردەکانی ئەوروپا هەیە، بۆیە پەرلەمانی ئەوروپا داوای لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپا کرد بۆ پێدانی ئاستی کاندیدی بە ئۆکراین و مۆڵدۆڤا بۆ بە ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپادا بە بێ دواکەوتن.

بڕیارە ڕۆژانی پێنج شەممە و ھەنی سەرکردەکانی ئەوروپا کۆببنەوە و بڕیاری کۆتای لەو بارەیەوە بدەن. 

پەرلەمانی ئەوروپا ڕاشیگەیاند، پێویستە وڵاتانی ئەوروپا ھەمان کار لەگەڵ جۆرجیاشدا بکەن، بەڵام ھەر کاتێک جۆرجیا ئەو مەرجانەی جێبەجێ کرد کە یەکێتیەکە بۆی دیاری کردووە.

پلەی کاندیدی بۆ بە ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپادا کۆتا هەنگاوی بە ئەندامبوونە و هەندێک وڵات، وەک ئەلبانیا پێنج ساڵ چاوەڕێبوون بۆ ئەوەی یەکێتیی ئەوروپا وەک ئەندام قبوڵیان بکات، یاخود هەندێک وڵات لە ئاستەکە دەهێنرێنە خوارەوە وە تورکیا. 

جۆرجیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ڕوسیا بەشێک لە خاکەکی داگیر کردوە. لە ساڵی ٢٠٠٨دا، ڕوسیا ھەرێمی ئەبکازیا و ئۆسێتیای لە باکوری جۆریجیا داگیر کرد و ئێستا جۆرجیا پێی وایە بە ئەندامبوونی لە یەکێتی ئەوروپادا دەتوانێت لە بەرامبەر ڕوسیادا ئاسایشی خۆی بپارێزێت. 

پەرلەمانی ئەوروپا ڕوونیکردەوە، ئۆکراینی و مۆڵدۆڤی و جۆرجییەکان شایستەی ئەوەن بە ئازادی و لە وڵاتێکی دیموکراسی و خۆشدا بژین. 

ئەم بڕیارەی پەرلەمانی ئەوروپا جیھان لە جەنگی جیھانی سێەم نزیکتر دەکاتەوە، چونکە بە ئەندامبوونی ئەم وڵاتانە ڕوسیا  لە باشور و ڕۆژاواوە ئابڵۆقە دەدرێت ئەمەش لە کاتێکدا ھەردوو وڵاتانی سوید و فینلاند خوازیاری بە ئەندامبوونن لە ناتۆدا و لەبەر ھەمان ھۆکار ڕوسیا ھێرشی کردە سەر ئۆکراین.