وەزیری دەرەوەی ئێران: کۆتای بە گەمارۆکانی ئەمریکا دەهێنین

2022-06-10   |  
وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیر عەبدوڵایان.
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کۆتایی بە گەمارۆ تاکلایەنەکانی ئەمریکا دێنن.

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بە زیرەکی و خۆڕاگری گەل و حکومەتی وڵاتەکەی، توانیویانە لە ھەنگاوی یەکەمدا لە کاریگەری گەمارۆکانی ئەمریکا کەم بکەنەوە و لە ھەمان کاتدا لە بواری پەرەپێدانی زانست و تەکنەلۆژیا بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆیانەوە بینیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دواجاردا گەمارۆ تاکلایەنە و بێ بەزییەکانی ئەمریکا کۆتاییان پێدێـت، چونکە ھیچ پێگەیەکیان لە مافە نێودەوڵەتییەکاندا نییە.