لەسەر ڕێگەی عەربەت-سلێمانی تاکسییەک بەھۆی تیژڕەوییەوە وەرگەڕا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و ھەر چوار سەرنشینەکەی بریندار بوون.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گشتی عێراق، ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکانی ھاتووچۆ لە قوربانیانی دەستی تیرۆر زیاترە.
لەبارەی زیادبوونی ڕووداوەکانیش، شارەزایانی بواری ھاتووچۆ دەڵێن، لە ھەرێمی کوردستان بەکارھێنانی مۆبایل لە کاتی لێخوڕین و تیژڕەویی و خراپی رێساکان و پابەند نەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکان، سەرەکیترین ھۆکارن بۆ ڕووداوی ھاتووچۆ.