کازمی: کەوتنی موسڵ دووبارە نابێتەوە

2022-06-10   |  
مستەفا کازمی لە بەرلین، ساڵی ٢٠٢٠.
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەوەی ھەشت ساڵ لەمەوبەر لە موسڵ و سپایکەر ڕوویدا پەندی لێوەردەگرن بۆ ئەوەی ھەڵەکان دووبارە نەبنەوە.

کازمی لە ساڵیادی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوەی ھەشت ساڵ لەمەوبەر لە موسڵ و سپایکەر روویدا یادی دەکەنەوە و لە بیری ناکەن ، پەند و وانەی لێوەردەگرن بۆ ئەوەی ھەڵەکانی رابردوو دووبارە نەبنەوە. 

راشیگەیاندوە، پێویستە بەردەوامبن لە پاراستنی عێراق و برینەکانی تیماربکەن، بۆ داعش سەرشۆڕی و دۆڕان بۆ عێراقییەکانیش شکۆ و سەرکەوتنی ژیان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی مایەوە.