لیژنەیەکی مەیدانی بۆ داگیرکارییەکانی تورکیا لە خاکی ھەرێم پێکدەھێنرێت

2022-06-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەیەکی مەیدانی بۆ بەدواداچوونی داگیرکارییەکانی تورکیا لە خاکی ھەرێم پێکدەھێنێت.

ئەحمەد رەحیم ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری رایگەیاند، ساڵانێکە داگیرکاری تورکیا نەھامەتی بۆ ھەزاران خێزان لە ھەرێمی کوردستان دروست کردووە و بە قوڵایی دەیان کیلۆمەتر ھاتۆتە ناوەوە، بۆیە بڕیاریانداوە بە پێکھێنانی لیژنەیەکی مەیدانی بۆ سەردانکردنی ئەو ناوچانەی تورکیا ئۆپراسیۆنی تێدا ئەنجامداوە و کاریگەرییەکان و قەبارەی زیانەکان و قوربانییەکان ھەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری وتیشی، ھەموو زانیارییەکانیش دەکرێتە راپۆرتێک و پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکەن.

ئەحمەد رەحیم ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی عێراق مافی خۆیەتی وردەکارییەکانی داگیرکاری تورکیا و کاریگەرییەکانی بزانێت.