ماوەی ھەفتەیەکە نرخی کەرەستەکانی خواردن لە دھۆک بەرزبووەتەوە
2022-06-10
|
کوردسات نیوز
ماوەی ھەفتەیەکە نرخی کەرەستەکانی خواردن لە دھۆک بەرزبوتەوە و ھاووڵاتیان دەڵێن ئەوان زەرەرمەندی یەکەمن، بەشێک لە دوکاندارانیش دەڵێن، بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی و شەڕی ئوکراین و روسیا و زۆری باج، نرخ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانیش ئاشکرای کرد، لە رێگەی چەند تیمێک بەردەوام بەدواداچوون بۆ نرخی شتومەک و خواردەمەنی دەکەن.
|