عەبدولستار مەجید: ٧ مانگە زیاتر لە ۳٤٠٠ پێشمەرگە مووچەیان پێنادرێ

2022-06-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ماوەی ٧ مانگە زیاتر لە ٣ ھەزار و ٤٠٠ پێشمەرگە موچەیان پێنادرێت، لەکاتێکدا بڕیار بوو بۆشایی ئەمنی بەو ھێزە پڕ بکەنەوە.

عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە ھەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، ئەو ھێزە لەلایەن ھەولێر و بەغداوە دەستی دەستیان پێدەکرێت، بەغدا بە لیواکەی ھەرێمی کوردستانیان گوتوە کە ئێمە ناتوانین مووچەی ئێوە بدەین  چونکە حکومەتی نوێ ی عێراق دروست نەبوە.

بە وتەی عەبدولستار مەجید، حکومەتی ھەرێمیش بە ھێزەکەی وتووە، "مافتان لەلای ئێمە نییە، بەڵکو لەلای حکومەتی عێراقە."

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، "لیوای ۲٠ ی سەر بە وە زارەتی پیشمە رگە لە مانگی ١١سالی ٢٠٢١ مەشقیان پێکراوە و بڕیار بوو لە گەڵ لیوای ٦٦ ی سەر بە زارە تی بە رگری عیراق تیکەڵ بکرێن و ببینە ھێزێکی ھاوبەش و مەشقیان تە واو کردوە."

راشیگەیاند، " داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکەم ئەم کێشەیە چارەسەر بکا و چیتر لە شایستەی دارای یاساییان بێبەش نەکا."