وەفدێکی وەرزشکارە دێرینەکانی سلێمانی سەردانی کرماشانیان کرد

2022-06-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەفدێکی وەرزشکارە دێرینەکانی سلێمانی بەمەبەستی ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە سەردانی شاری کرماشانیان کرد.


لەسەر ئەرکی  شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی (ی.ن.ک)، بەمەبەستی ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە لە کۆماری ئیسلامی ئێران وەفدێکی وەرزشکارە دێرینەکانی سلێمانی سەردانی شاری کرماشانیان کرد.

لەو سەردانە چەند رۆژییەدا یارییەک لەنێوان وەرزشکارە دێرینەکانی سلێمانی و وەرزشکارە دێرینەکانی شاری کرماشان ئەنجامدراو، وەفدی وەرزشکارە دێرینەکانی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی خاتوو شاناز-یان بەخشییە ھەڵبژاردەی وەرزشکارە دێرینەکانی شاری کرماشان. 

لای خۆیانەوە، وەرزشکارە دێرینەکانی سلێمانی سوپاسگوزاری خۆیان بۆ شاناز ئیبراھیم ئەحمەد دەربڕی کە وەک خەمخۆر و دڵسۆزی وەرزشکارە دێرینەکان، ھەمیشە پشتگیری و پشتیوانی لە وەرزشکاران دەکات.