شارەوانی سلێمانی لە ڕێگەی نەخشەیەکەوە زیادەڕەوی گوندەکانی ناو ماستەرپلانی دەستنیشاندەکات

2022-05-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
شارەوانی سلێمانی پلان و بەرنامەی تۆکەمەتری داڕشتووە تا زیادەڕەوی سەر موڵکی دەوڵەت کەمبکاتەوە و لە داھاتوشدا رێگربێت لە زیادەڕەوی تر کە دەکرێتە سەر موڵکی گشتی ، نەخشەیەکی ئامادەکردووە ھەموو ئەو زیادەڕەوییانە دەستنیشانکراوە کە پێویستە لاببرێت ، کوردسات نیوز بەدواداچوونی کرد بۆ بەرنامە و کاری شارەوانی کە چۆن زیادەڕەویی گوندەکان و ناو بازاڕ و شوێنەگشتییەکان لادەبەن