لە سەرەتای مانگی داھاتوو شەپۆلێکی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە

2022-05-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"سادق عەتیە"شارەزای بواری کەشناسی عێراقی رایگەیاندوە، ھێشتا وادەی بارانبارین کۆتایی نەھاتووە، بەپێی نەخشەکانی کەشناسی پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای مانگی داھاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین عێراق بگرێتەوە.

راشیگەیاندوە، لەسەرەتا ھەفتەی داھاتووش پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، شەپۆلێکی گەرما ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەگرێتەوە.

ئەو کەشناسە عێراقیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پیشبینییەکان پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاترە، چونکە چڕی و ناوچەکانی بارانبارین ناتوانرێت بە ماوەیەکی زۆر پێش شەپۆلەکە پێشبینی بکرێت.