ئەنچیلۆتی: بڕیاری خۆمم لە بارەی رۆدریگۆوە داوە بۆ چامپیۆنزلیگ

2022-05-21   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای یەکسان بوونەکەیان بەرامبەر یانەی ریاڵ بیتیس، کارلۆ ئەنچیلۆتی راھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند، بڕیاری کۆتایی خۆی لە بارەی بەشداری پێکردن یاخود دورخستنەوەی رۆدریگۆی لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوڵ داوە.

وتیشی، رۆدریگۆ یاریزانێکی گرنگی پێکھاتەکەیانە و کاتێک لە ناو یاریگادا دەبێت دەتوانێت جیاوازی دروست بکات و ئەو کاتانەی بە شێوەی سەرەکی یاریی دەکات کاری باش پێشکەش دەکات.

ئەنچیلۆتی راشیگەیاند، راستە ھێشتا کاتی زۆری لەبەردەم ماوە بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی پێکھاتەی یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ بدات، بەڵام ئێستا ئەو بڕیار خۆی داوە و ھەموو شتێک روون بووەتەوە لای .

لە بەشێکی تری وتەکانیدا لە بارەی ئەوەی ئایا مارسێلۆ دوا یاریی خۆی بە درێسی ریاڵ مەدریدەوە ئەنجامداوە ئەنچیلۆتی وتی، پێی وانییە مارسێلۆ ماڵئاوایی لە ھاندەران کردبێت، چونکە ئەو کاپتی یانەکەیانەوە و لە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگیشدا بە کاپتنی دەمێنێتەوە.

ئەنچیلۆتی روونیشیکردەوە، گاریس بەیڵ ویستویەتی یاریی بکات بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ماڵئاوایی لە ھاندەرانی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکات، بەڵام پێی وانیە ئەمە دوا ھەل بووبێت بۆ ئەو یاریزانەو دەتوانێت لە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگدا ئەو کارە بکات.