پۆلیسی ھەولێر لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری دوو کەس بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبایی شەقامەکە دەستگیر دەکات و لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستدەگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر بڵاویکردووەتەوە، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێر سەعات ٦:١٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢، لەسەر شەقامی ١٢٠ مەتری دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (د. م. خ) و (ھ. ح. م) بە تۆمەتی دزینی کێبڵی کارەبایی شەقامەکە دەستگیر کرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان سەنی - تاکسی و چەند کەلوپەلێک کە بۆ بڕینی کێبڵەکان بەکاریان ھێناوە گیراوە.
راشیگەیاندووە، بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان تۆمەتبارەکان رادەستی بنکەی پۆلیسی توڕەق کران.