ئەمریکا مووشەکێکی تاقیکردەوە کە خێراییەکەی پێنج ھێندەی خێرایی دەنگە

2022-05-17   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمریکا مووشەکێکی تاقیکردەوە، کە خێراییەکەی پێنج جار لە خێرایی دەنگ زیاترە.

ھێزی ئاسمانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەو تاقیکردنەوەیە بە سەرکەوتویی ئەنجامدراوە و مووشەکە نوێیەکە خێراییەکەی پێنج ھێندەی خێرایی دەنگە، تاقیکردنەوەکەش لە نزیک کەناراوەکانی باشوری کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە.

لە ماوەی ڕابردووشدا، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، پەرەدان بە سیستمی مووشەکی کە خێراییەکانیان لە خێرایی دەنگ زیاتر بێت پەکی کەوتووە، ئەوەش دوای ئەوەی تاقیکردنەوەی یەکێک لە مووشەکەکانیان شکستی ھێنابوو.

لەسەر ئاستی جیھانیش، ئەمریکا و نەیارەکانی لە جیھاندا ھەنگاوەکانیان بۆ دروستکردنی ئەو مووشەکە نوێیانە چڕ کردووەتەوە و بە نەوەی نوێی چەک دادەنرێن.