کوردسات نیوز وردەکاری ڕووداوی شەڕە تەقەکەی قەزای خەبات دەخاتەڕوو

2022-05-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە گوندی كەورەبەن سەر بە قەزای خەبات لە پارێزگای هەولێر بەهۆی كێشەی زەویوزارەوە شەڕ لە نێوان دوو خێزان دروستبوو كە برای یەكترن، بە هۆیەوە پێنچ كەس لە هەردوولا كوژران و دوو كەسی تریش بریندار بوون، لە ئێستاشدا بریندارەكان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراون، پارێزەرێكیش دەڵێت، هۆكاری ئەو كێشانە یەكلایی نەكردنەوەی دۆسیەكانە لەلایەن دادگاوە.