حاڵەتەکانی تووشبوون بە دڕکەمێکوتە لە جیھاندا زیادی کردووە

2022-04-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھەردوو ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی و ڕێکخراوی یونیسێف ڕایانگەیاند، حاڵەتە تۆمارکراوەکانی تووشبوون بە دڕکەمێکوتە لە دوو مانگی ر ابردووی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ٨٠٪ لە جیھاندا زیادی کردووە.

ھەردوو ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی تووشبوون بە دڕکەمێکوتە لە جیھاندا بە ڕێژەی ٧٩٪ زیادی کردووە و ترسیان ھەیە بڵاوبوونەوەی دڕکەومێکوتە ببێتە پەتا و ملیۆنان منداڵ لەمساڵدا تووش ببن.

لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٧ ھەزار و ٣٣٨ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە لە کاتێکدا لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا ٩٦٦٥ حاڵەت ھەبووە، دڕکەمێکوتە پەتایەکی ڤایرۆسییە و لە حاڵەتی تەشەنەکردنی مەترسی لەسەر تووشبوو دروست دەکات.