وەزیرانی ناوخۆ و پێشمەرگە و دارایی بانگھێشتی پەرلەمانی کوردستان دەکرێن

2022-03-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بۆ بەدواداچوونی راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بۆ پێکھێنانی ھێزێکی ھاوبەش لە خاڵە سنورییەکان، بە ئیمزای ٦٩ ئەندامی پەرلەمان، بانگھێشتی وەزیرانی ناوخۆ و پێشمەرگە و دارایی دەکرێت و ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت" حکومەت داھاتی تەواوی لەبەردەستە بۆ ئەوەی مووچە لە کاتی خۆی دابەش بکات و دەست بەکارنەبوونی ئەو ھێزە ھاوبەشە کات کوشتنە".