بەپێی بەڵگەیەک چین بەنیاز بووە لە پایزی داھاتوودا تایوان داگیر بکات

2022-03-19   |  
چین
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەپێی بەڵگەیەک سوپای چین بەنیاز بووە لە پایزی داھاتوودا ھێرش بکاتە سەر تایوان و داگیری بکات، بەڵام بەھۆی شەڕی ئۆکراینەوە پلانەکەی راگرتووە.

گۆڤاری نیوزویکی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، بە پێی بەڵگەیەکی نھێنی کە لە دەزگای ھەواڵگری ناو سوپای روسیاوە دزەی پێکراوە و بڵاوکراوەتەوە، سوپای چین پلانی ھەبووە لە پایزی داھاتوودا ھێرش بکاتە سەر تایوان و داگیری بکات کە ھەمیشە بە بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی زانیووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پلانەکە لە لایەن سەرۆکی چینەوە ئیمزا و پەسەند کراوە و ھەموو ئامادەکارییەکیشی بۆ کراوە و روسیاش ئامادە بووە ھاوکاری چین بکات، بەڵام بەھۆی دەستپێکردنی ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، چین ئەو پلانەی راگرتووە.