بڕیارە گەشتی راستەوخۆ لە نێوان فڕۆکەخانەی ھەولێر و پاریس ئەنجام بدرێت

2022-03-19   |  
فڕۆکەخانەی ھەولێر
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بڕیارە گەشتی راستەوخۆ لە نێوان فڕۆکەخانەی ھەولێر و پاریس ئەنجام بدرێت.

"ئەحمەد ھۆشیار" بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چوارچێوەی ھەوڵەکانیان بۆ فراوانکردنی گەشتەکان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا، بڕیارە لە ٢ی ٥ی ٢٠٢٢ بۆ یەکەمجار گەشتی راستەوخۆ لە نێوان ھەولێر و پاریس ئەنجام بدرێت.

وتیشی، بڕیارە ھەفتانە رۆژێک گەشتەکان ئەنجام بدرێت، لە ئەگەر زۆربونی رێژەی گەشتیار بۆ ئەو وڵاتە، لە فڕۆکەخانەکانی تریش گەشت بۆ پاریس ئەنجام دەدرێت.