حکومەتی بەریتانیا رایدەگەیەنێت بەھیچ شێوەیەک لەو سزایانە پاشگەز نابێتەوە کە بەسەر روسیادا سەپاندویەتی.
لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو ھێرش و کارە دڕندانەیەی سوپای روسیا بە فەرمانی راستەوخۆی ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ئەو وڵاتە لە ئۆکراین ئەنجامی دەدات، مایەی قبوڵ کردن نییە و شایەنی ھەموو جۆرە سزایەکیشە.
وتیشی، بەدڵنیاییەوە ھەموو سیاسییەکانی روسیا و ژمارەیەکی زۆر لە سەرمایەدارەکانی ئەو وڵاتەش پشتیوانی پوتنیان کردووە لە ھێرشکردنە سەر ئۆکراین، بۆیە شایەنی سزادانن و مەحاڵیشە ئەو سزایانەی لەلایەن بەریتانیاوە بەسەریاندا سەپێنراون، ھەڵبوەشێنرێنەوە.