٤٣ ساڵ بەسەر دامەزراندنی رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان تێپەڕ دەبێت.
"دڵبەند مستەفا" بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ٤٣ ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئێزگەکە تێدەپەڕێت، بڕیاریشە ئەمساڵ و ساڵانی داھاتووش رادیۆ لەگەڵ تەکنۆلۆژیای سەردەم خۆی بگونجێنێت، وتیشی، تائێستا رادیۆ متمانە و رۆڵی خۆی لە دەست نەداوە و گوێگرێکی زۆری ھەیە.