چاڤی ھێرناندێز راھێنەری یانەی بارسێلۆنا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەیدا سەرەتا لەبارەی سەرکەوتنەکەیان لە بەرامبەر گەڵەتەسەرای وتی، پێم وایە ئێمە بەسەر یاریەکەدا زاڵ بووین،
لە و بروایەدام ئێمە زۆر باش یاریمان کرد. زانیمان چۆن ھێرش بکەین کە ئەوە کلیلی یاریەکە بوو.
وتیشی ، ئێمە بە باشی پارێزگاریمان لە ئاکتەرکۆگلوو کرد کە خێراترین و کاریگەرترین یاریزانیان بوو و دواتر کۆنترۆڵی یاریگامان کرد ، و زۆربەی کات تۆپمان لەلا بوو ، ئەمەش وایکرد کە ھەلی زیاتریش دروست بکەین کە ئەنجامەکەی لە ئێمە نزیک کردەوە .
بەشێکی تری قسەکانی چاڤی تەرخانی کرد بۆ باسی یاری داھاتویان واتە لە یاری کلاسیکۆ کە روبەڕووی ریاڵ مەدرید دەوەستنەوە .
چاڤی ئاماژەی بەوەشکرد ، ئێستا ئێمە لە خولێکی ئەوروپیداین و دەمانەوێت درێژە بەم پاڵەوانیەتییە بدەین ، وتیشی من زۆر دڵخۆشم کە گەیشتینە چارەکی کۆتایی و شایستەی ئەوەش بوین
لەکۆتایشدا وتی ، یەکشەمە چیرۆکێکی جیاواز دەبێت و زۆر زەحمەتە .