سوپای پاسداران: فەرمانەکانی خامنەیی بۆ سزادانی ئیسرائیل جێبەجێ دەکەین

2024-08-10   |  
فۆتۆ: 
هادی
ئێران سورە لەسەر تۆڵەکردنەوەی ئیسماعیل ھەنیە، جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانیش دەڵێت، فەرمانەکانی ڕابەری باڵای ئێران لەبارەی سزادانی ئیسرائیل جێبەجێ دەکەن.

عەلی فەدەوی جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فەرمانەکانی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەبارەی سزادانی ئیسرائیل و تۆڵەی ئیسماعیل ھەنیە ڕوون و ئاشکرایە، ئەوەش ئەرکی ئێستای ئێرانە فەرمانەکان بە باشترین شێوە جێبەجێ بکات.

سەبارەت بە ھەڵبژاردنی یەحیا سنوار بۆ جێگرەوەی ھەنیە، ئاماژەی بەوەکرد، ھەڵبژاردنی سنوار بە واتای ئەوەدێت ئەو ھێڵی خەباتەی حەماس دەستیپێکردووە تا کۆتایی درێژەی دەبێت.