فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگر بە ٦٢ سەرنشینەوە لەبەڕازیل تێکشکا

2024-08-09   |  
فۆتۆ: 
هەژار
فڕۆکەیەکی نەفەرھەڵگر بە ٦٢ سەرنشینەوە لە بەرازیل تێکشکاو کەوتە خوارەوە.

ھێڵی ئاسمانی بەرازیل رایگەیاند، فڕۆکەکە کە ٥٨ سەرنشین و چوار ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی تێدا بووە لە ئاسمانی شاری " فینھیدو"ـی ویلایەتی ساوپاولۆی بەرازیل کەوتوەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی ھۆکارەکەی دیاری بکات.

فڕۆکەکە لە ناوچەی کاسکافیل لە ویلایەتی بارانای باشورەوە بەڕێوەبوو بەرەو فڕۆکەخانەی گوارولوسی نێودەوڵەتی و لەشاری " فینھیدو" کەوتووەتەخوارەوە.

لویس ئیناسیو سەرۆکی بەڕازیل لە مەراسیمێکدا کە لە باشوری بەرازیل رێکخرابوو، داوای لە ئامادەبووان کرد بەھۆی رووداوەکەوە خولەکێک بەبێدەنگ  بوەستن.