بایدن داوا لە ناتانیاھۆ دەکات بەزووترین کات ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەنێت

2024-07-26   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە واشنتۆن کۆبوونەوە، بایدنیش داوا لە ناتانیاھۆ دەکات ئاگربەست لە کەرتی غەززە ڕابگەیەنێت.

کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، بایدن لەو کۆبوونەوەیەدا داوای لە ناتانیاھۆ کردووە بەزووترین کات بگەنە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، ھەروەھا بارمتەکان بگەڕێندرێنەوە و کاربکرێت بۆ کۆتایھێنان بەو جەنگە، ھەروەھا باسیان لە ڕەوشی مرۆیی غەززە و گرنگی لابردنی ئاستەنگەکان لەبەردەم گەیاندنی ھاوکارییە مرۆییەکان کردووە.

بایدن پابەندی وڵاتەکەشی بە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل و ڕوبەڕوبوونەوەی ھەڕەشەکان لە ئێران و بریکارەکانیەوە دووپاتکردەوە، بە بزووتنەوەی حـ.ـەماس و حوسییەکانیشەوە. 

ھاوکات، کامالا ھاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ناتانیاھۆ کۆبووەوە و ڕایگەیاند، گۆڕانکاری لە ھەڵوێستیدا سەبارەت بە جەنگی غەززە ڕوویداوە و نیگەرانی دەربڕی لەو قوربانییە زۆرەی لەکەرتی غەززە ھەیە و داوای ڕێککەوتنی ئاگربەستی کرد. 

بڕیاریشە ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان لە ھاوینەھەوارێکی فلۆریدا لەگەڵ ناتانیاھۆ کۆببێتەوە.