ئەنجومەنی نوێنەران ھەمواری پڕۆژەیاسای دامەزراوەی شەھیدانی عیراقی پەسەندکرد

2024-09-17   |  
فۆتۆ: 
لاوان
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ھەمواری پڕۆژەیاسای دامەزراوەی شەھیدانی عیراقی پەسەندکرد، کە تێیدا دوو بڕگە لە بەرژەوەندی کەسوکاری شەھیدانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم زیادکراوە.

شوان کەلاری جێگری سەرۆکی لیژنەی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەدا، بەپێی بڕگەی یەکەم، شەھیدانی دەستی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم وەک پێشمەرگە، ئاسایش، ھێزەکانی ناوخۆ، موچە و ئیمتیازاتەکانیان دەخرێتە سەر دامەزراوەی شەھیدانی عیراق.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی بڕگەی دووەم، بەشێک لەو شەھیدانەی لە وەزارەتی شەھیدانی ھەرێم پێش ساڵی ٢٠٠٣ تۆمارکراون، ھەموو ئیمتیازاتەکانی دامەزراوەی شەھیدانی عیراقیان دەبێت، تەنھا گواستنەوەی موچەکانیان نەبێت.