سەرۆک کۆماری ئێران: یەکەم سەردانی دەرەوەی وڵاتم بۆ عیراق دەبێت

2024-08-31   |  
فۆتۆ: 
یەحیا
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، یەکەم سەردانی بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی بۆ عیراق دەبێت و عیراق بۆ ئەوان گرنگە و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیھاندا پەرەپێدەدەن.

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی رەسمی ئێران رایگەیاند، گرنگی بە وڵاتانی دراوسێ دەدات و پلانی ھەیە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی جیھان بەرەوپێش بەرێت.
وتیشی، ویستویەتی زوتر سەردانی عیراق و نەجەف بکات کە پێگەیەکی گرنگی ھەیە و یەکەمین سەردانی دەرەوەی وڵاتیشی بۆ عیراق دەبێت.

پزیشکیان دەشڵێت، گەمارۆی رۆژئاوا و ئەمریکا گەشەی ئێرانی سست کردووە و پێویستیان بە نزیکەی ٢٠٠ ملیار دۆلار ھەیە بۆ ئەوەی بتواننوەبەرھێنان بکەن و تەنیا سەرمایەداری بیانی دەتوانن ئەو کارە بکەن، دڵنیاییش دەداتە ئێرانیەکان و سەرمایەداران کە بەبێ ترس دەتوانن ھاتوچۆی دەرەوە و ناوەوەی ئێران بکەن.

جەختیشیکردەوە، بەڵێنەکانی خۆی لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن لەبیر نەچووە و ھەموو ھەوڵێک بۆ جێبەجێ‌کردنیان دەدات.