نوری مالیکی داوای دوورخستنەوەی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق دەکات

2024-08-31   |  
فۆتۆ: 
یەحیا
نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای دوورخستنەوەی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عیراق دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی ناکۆکیەکانی ماڵی شیعەوە، نوری مالیکی لە کۆبوونەوە سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی، داوای دوورخستنەوەی وەزیری نەوتی کردووە، بەوپێیەی پۆستەکە پشکی دەوڵەتی یاسایە.

سەرچاوەکە باسی لەوەکرد، مالیکی جەختی لەوە کردوەتەوە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت ئینتیمای بۆ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھلول حەق ھەیە کە ئێستا لەگەڵ دەوڵەتی یاسا ناکۆکی ھەیە.

وتیشی، لە رۆژانی داھاتوودا ناکۆکییەکانی ھەردوولا دەگۆڕێن بۆ ئاستی زیاتر و پێدەچێت لەژێر فشاردا وەزیری نەوت دەستلەکاربکێشێتەوە، لەئێستاشدا لێپرسراوی کۆمپانیای نەوتی بەسرە کاندیدە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.