مەڵبەندی سێی ھەولێری یەکێتی لەبارەی دۆخی خراپی ژینگەی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

10کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
مەڵبەندی سێی ھەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی دۆخی خراپی ژینگەی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەھۆی بێباکی دەسەڵاتی خۆسەپێن، ھەولێر بەھەموو بارێک ھەر دەخنکێت، ئیدارەی شارەکەش ھیچ ھەنگاوێک نانێت ئەگەر پارە نەچێتە گیرفانیان.

دەقی پەیامەکەی مەڵبەندی سێی ھەولێری یەکێتی...

پەیامی ئەمڕۆی ھەولێر .

وەرزی بێ ئاویمان تێپەڕاند ، ئێستا بەرەو وەرزی لافاو دەڕۆین .

بەھۆی بێباکی دەسەڵاتی خۆسەپێن، ھەولێر بەھەموو بارێک ھەر دەخنکێت.

ھاوینان نەبوونی ئاو و زستانانیش لافاو (سار دوازدی مانگیش) دوکەڵی ژەھراوی ، سەربار و بن بار  ئەویش ھەر خنکاندنە .
ئیدارەی ھەولێرھیچ ھەنگاوێک نانێت ئەگەر پارە نەچێتە گیرفانیان، ئاوی گەڕەکەکانی ھەولێریان داوەتە شوققەو باڵەخانەکانی خۆیان، ئەو ئاوەی کە ھەیە، ئێ ھەر بەشی مەلەوانگە و دەریاچە دەستکردەکانی خۆیان دەکات، بۆیە ھەولێر ھاوینان لەبێئاوی خنکاوە.

لەچەند ساڵی ڕابردوودا دەسەڵاتی خۆسەپێن، بەگژدارو بەرد و سروشتی ھەولێردا چوون و دەیانگوت تەواو باران وەکو جاران نابارێت، بۆیە ھەرچی بەست و ڕێڕەوی ئاوی باران بوو کردیان بەخانوو و شوققە وھەموو ڕێگەیەکیان لەباراناو گرت و تەوژمی لافاوەکەشیان بەرەو گەڕەکانی ھەولێر برد و بەو ھۆیەوە ھەردوو جوانەمەرگ (دانەر)ی ١٠ مانگان و (گەنجۆ نامیق)ی بیست ساڵان کەپیشەی شوان بوو، خۆی مەڕەکانی لەدارەتو لافاو بردنی و  دوای شەش مانگ تەرمی پیرۆزیان لەقوشتەپە دۆزرایەوە .

بەدەنگی خەڵکی زوڵملێکراو دەنگی دلێری ھەولێریەکان تۆڵەی ئەم ھەموو جەرگ سووتانی دایکان و باوکانتان لێ دەکەینەوە و کۆتایی بەحوکمی تاکڕەوانەتان دێنین .

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ڕاگەیاندنی مەڵبەندی ٣ ی ھەولێر