رەفعەت عەبدوڵا: یەکێتی ئامادەباشی تەواوی بۆ ھەڵبژاردن کردووە

6کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
رەفعەت عەبدوڵا لەوتەیەکدا باسی لەئامادەکارییەکانی یەکێتی کرد بۆ ھەڵبژاردن کەیەکێتی بەیەک تیم لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٩\٩\٢٠٢٤ رەفعەت عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی لەھۆڵی شەھید ئارام لەمەڵبەندی سلێمانی و بەئامادەبوونی ھەریەک لە وەستا ڕەسوڵ و دکتۆرە شەونم ئەندامانی سەرکردایەتی لەگەڵ ژمارەیەک کادری مەڵبەندی پێشمەرگە لەسنووری سلێمانی کۆبوەوە.

لە کۆبونەوەکەدا رەفعەت عەبدوڵا لەوتەیەکدا باسی لەئامادەکارییەکانی یەکێتی کرد بۆ ھەڵبژاردن کەیەکێتی بەیەک تیم لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دواتر تیشکی خستەسەر ھەڵوێست و ھەوڵەکانی  یەکێتی لەرابردوودا کەتەواوی ھەوڵەکان لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکدا بووە بۆ موچە و پاککردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەران و گۆڕینی یاسای ھەڵبژاردن لەیەک بازنەی بۆ فرەبازنەی لەکوردستان، کەئەمانە دەستکەوتی گەورەبوون و پەیوەندی بەژیان و گوزەرانی خەڵک، تەئیکیدیکردەوە یەکێتی پشتیوانی ئەوەیە ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دوور لەساختەکاری ئەنجامبدرێت، بۆیە یەکێتی ئامانجی سەرەکی سەرکەوتنە لەھەڵبژاردندا تا لە داھاتوودا حکومەتێکی خزمەتگوزار پیکبھێنێت تا حکومەتی خەڵک بێت، وەک ئێستا حکومەتی تاکڕەو و قۆرخکار نەبێت.

دواتر ھەریەک لە وەستا رەسوڵ و دکتۆرە شەونم تەئکیدیان لەوەکردەوە کە ئێستا یەکێتی لەوپەری بەھێزیدایە و یەکێتی خۆی بەخاوەنی ھەموو کوردستان دەزانێت و ھەنگاو دەنێت بۆ راستکردنەوەی ڕێڕەوی حکومڕانی، لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بەسەرنج و تێبینەکانیان بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد