فەردین مستەفایی ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان لە سەقز دەستگیرکرا

22کاتژمێر پێش ئێستا   |  
فۆتۆ: 
مەریوان عەبدوڵا
ئەندامێکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان لە سەقز و خوێندکارێکی زانکۆ کوردستان لە شاری دێولان دەستگیرکران

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، فەردین مستەفایی، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی سەقز، بەڕێوەبەری کەناڵی سەقز روداو لە تێلیگرام و ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی رۆژنامەنووسان لە لایەن ھێزەکانی فەرمانگەی ئیتلاعاتەوە لە سەر رێگەی سەقز بانە دەستگیرکرا.

راشیگەیاندوە، ئەو رۆژنامەنووسە پێشتر لە ساڵی رابردوشدا، بەھۆی بڵاوکردنەوەی ھەواڵ لەسەر کێشەی ھاووڵاتیانی شاری سەقز لە کەناڵی تێلێگرام، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناراست و تێکدانی بیروڕای گشتی لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

ھەروەھا سینا محەمەدی ھاووڵاتیی کوردی خەڵکی بڵواناوای شاری دێولان و خوێندکاری زانکۆ کوردستان، لەلایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

سینا محەمەدی تەمەن ٢٤ ساڵ، خوێندکاری بەشی کۆمەڵناسی زانکۆ کوردستانە لە شاری سنە، تائێستا ھۆکاری دەستگیرکردنەی بۆ رایگشتی ئاشکرانەکراوە.