پزیشکی دادی ئیستەنبوڵ: نارین گورانی تەمەن ھەشت ساڵ بە دەست خنکێندراوە

2024-09-17   |  
فۆتۆ: 
ئاکام
بەپێی ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە کە نارین گورانی تەمەن ھەشت ساڵ بە دەست خنکێندراوە و لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسەکەش بەردەوامە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەپێی راپۆرتی پزیشکی داد لە ئیستەنبوڵ دەرکەوتووە کە نارین گورانی ھەشت ساڵ بە دەست لە ئۆتۆمبێلی مامی خنکێندراوە و لیکی نارین لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا دۆزراوەتەوە.

نارین گورانی تەمەن ھەشت ساڵ، ١٩ رۆژ بێسەروشوێن بوو و لە ٩ـی مانگی ئەیلول تەرمەکەی لە رووبارێکی نزیک ماڵەکەی خۆیان لە ئامەد دۆزرایەوە، دوای ئەوەش ٢١ کەس بەتۆمەتی تێوەگلان لە رووداوەکە دەستگیرکران و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بەردەوامە و بەگوێرەی دانپێدانانی یەکێک لە تۆمەتبارەکان، نارین بە پەیوەندی خۆشەویستی نێوان دایکی و ئامۆژنێکی لەگەل مامیدا زانیوە بۆیە لەلایەن مامیەوە کوژراوە.