یەکێتی نێونەتەوەیی رۆژنامەنوسان داوای لێکۆڵینەوە لە کوشتنی دوو رۆژنامەنوسەکەی نزیک سەیدسادق دەکات

2024-08-31   |  
فۆتۆ: 
هادی
یەکێتی نێونەتەوەیی رۆژنامەنووسان داوادەکات، تورکیا و عێراق لێکۆڵینەوە لە رووداوی کوشتنی دوو رۆژنامەنوسەکەی نزیک سەیدساق بکەن.

یەکێتی نێونەتەوەیی رۆژنامەنووسان، سەبارەت بە کردنە ئامانجی دوو رۆژنامەنوسەکەی نزیک سەیدسادق لە راگەیەنراوێکدا، داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا و عێراق دەکات، لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەستپێبکەن بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لە بکەرانی ھێرشەکە بکرێت، چونکە ئەو ھێرشە یەکەم ھێرش نییە و یەکەمجاریش نییە رۆژنامەنووسان لە ھەرێمی کوردستان دەکرێنە ئامانج.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو رووداوە نیشانەی مەترسییەکی گەورەیە کە رووبەڕووی رۆژنامەنووسان بووەتەوە، دەبێت سەلامەتی رۆژنامەنووسان بپارێزرێت و لێپرسینەوە لە بکەرانی تاوانەکە بکرێت.