بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەھۆی کۆچیدوایی حاجی خدر عەبدوڵای قامیشی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات و دەڵێت، "لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت".
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری حاجی خدر عەبدوڵای قامیشی
بەڕێزان لە خزمانی قامیشی
کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری ناوچەی شارباژێڕ (حاجی خدر عەبدوڵای قامیشی) لەدڵەوە نیگەرانیکردین.
پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان