لە بەدوادا چونێکی وردا بۆ پشتیوانی لە ھێنانی بەنزین !

25/10/2021
1845 جار خوێندراوەتەوە

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی


‎ئێمە بۆ پشتیوانی لە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان ھەستاین بە وردی بەدوادا چونمان کرد بۆ ئەوەی سەرۆکی ئەو جوڵانەوەیە بتوانێت بەنزین ھاوردە بکات.
‎بەڵام ھەر زوو حکومەت وەڵامی دایەوەو ڕایگەیاند ئامادەن مۆڵەتی بدەنێ و ھیچ باجێکیشی لێوەرنەگرن.

‎ئەوەی جێگای سەر سوڕمان بوو بەلای ئێمەوە داواکاریەکەی نەوەی نوێیە، لەبەر ئەم ھۆکارانەی خوارەوە.

‎یەکەم: دەبێت داواکاری بە ناوی کۆمپانیایەکی فەرمیەوە پێشکەش بکرێت نەک ئیدارەی حزبێک! کە زۆر جار ھەمان جوڵانەوە ھێزەکانی دیکەی تۆمەت بار دەکرد بە بازرگانی کردن،

‎دووەم: ئەو بەڕێزە کە دەڵێت مۆڵەتی ھاوردەی بەنزیمان بدەنێ و باجمان لێ وەرنەگرن،
‎بەڵام لە داواکاریەکەدا داوای ھاوردەی ماددەی(mtbe) کردووە کە ھۆکاری سەرەکی توشبوونە بە نەخۆشی شێر پەنجەو چەندین ساڵە قەدەغەیە لە زۆر ووڵات بۆیە تاکو ئێستا ئێمە لەوە دڵنیا نەبوینەتەوە ئەو مادە کوشندەیەیان بۆ چی مەبەستێکە؟

‎سێھەم: لە ڤیدۆکەدا داوا دەکەن مۆڵەت بدرێت بەخۆیان،
‎ بەڵام لە داواکاریەکەیاندا داوایان کردووە مۆڵەت بدرێتە بەھەر بازرگان و کۆمپانیایەک بۆ ئەوەی بەنزین بھێنن و بەھەرزان بیفرۆشنەوە بە خەڵک! ئەم جۆرە لەداواکاری زۆر دژ یەک و جیاوازە لە بەڵێنەکانی چەن ڕۆژی پێشویان.

‎ئەوەی گرنگە لە سبەی زووتر نیە داوایەکی فەرمی پێشکەش بکات و ئێمەش پشتیوان دەبین بەمەرجێک وەک بەڵێنەکانی خۆیان بێت کە لەگرتەیەکدا بڵاویان کردەوە بۆ ئەوەی بەنزین ھاوردەی ھەرێم بکەن و بە ٥٠٠ دینار دابەشی بکەن بەسەر خەڵکدا.

‎ئەوەی ئێمە بۆمان دەرکەوتوە 
‎نرخی تەنێک بەنزین ئێستا لە ئێران یان ئیمارات نزیکەی ٨٤٠دۆلارە و لە دونیاشدا بەو نرخەیەو بە کرێی گواستنەوە و پاڵاوگەوە دەگاتە نزیکی ٩٥٠ دۆلار واتا بۆ ھەر لیترێک ئەگەر بێ ھیچ باج و خێرێک بفرۆشرێتەوە ئەوا لیتری ٩٧٠ دینار دەکەوێت، بۆیە گەر ئەو بەرێزە بتوانێت بەو نرخە ھاوردەی بکات و بیفرۆشێتەوە ئێمە دەست خۆشی لێ دەکەین، بەڵام بەدڵنیای جگە لەموزایەدە خۆڵ کردنە چاوی ھاوڵاتیان ھیچی دیکە نیە.

‎ ڕێگەیەکی تر ئەوەیە وەک جاری پێشووی ئەو بەڕێزە ھەر لێرە لە تانجەرۆ بەنزینەکە بکڕێت بە نیوە قیمەت بیداتەوە خەڵک ئیتر پێویست بەوە ناکات داوای ھاوردەکردن بکات چونکە خۆشی باش دەزانێت ئەو نرخە نیوەی نرخی جیھانیە نەک بەھۆی گومرگ و باج و ڕێگریکردنەوە نرخەکەی بەرزبوبێتەوە.

‎ئێمە چاوەڕێین بزانین بەڕاستی سورن لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەی کە فشاری ھاوڵاتیان ڤیدیۆیەکی پێ تۆمار کردن و بە زوی بڵاویان کردەوە و ئێستا بوە بە بار بەسەریانەوە نازانن چۆن خۆیانی لێ دەرباز بکەن یان بە دەردی قەرز و پشکەکان دەچێیت.