ڕۆشنگەری لە مێژووی سەد ساڵەی پارتی کۆمیونستی چینی

30/11/2021
958 جار خوێندراوەتەوە

نی ڕووچی

پێنج گرینگیە مێژووییەکەی تێکۆشانی پارتی کۆمیونستی چینی لە سەدەی ڕابردوودا.

لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا، پارتی کۆمیۆنیستی چینی ھەمیشە ڕاست ماوەتەوە و یەکگرتوو بووە لە بەجێھێنانی ئەرکە بنیاتنەرەکانی و ئامانجەکانی دامەزراندنی و ڕابەرایەتی گەلی چینی کردووە لە تۆمارکردنی بەشێکی شکۆدار لە مێژووی پێشکەوتنی مرۆڤایەتیدا و بەدیھێنانی دیمەنی درەوشاوەتر لە جاران  بۆ نوێبوونەوەی مەزنی نەتەوەیی چین.
١. ھەوڵ و کۆششەکانی پارت لە سەدەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بنچینەیی داھاتووی گەلی چینیان گۆڕی.

لە دوای ھاتنی سەردەمی مۆدێرنەوە، گەلی چین لەلایەن ئیمپریالیزم و دەرەبەگایەتی و بیرۆکراتی کاپیتالیزمەوە دەچەوسێنرایەوە و نکۆڵیان لێدەکرا وەک "پیاوە نەخۆشەکەی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا" ناودەبران لەلایەن زلھێزەکانی ڕۆژئاواوە. لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا، پارت پێشەنگی گەلی چینی کرد لە خەباتە مەزنەکانیدا و لە زوڵم و ستەم و ژێردەستەیی ڕزگاریان بوو و گەل بوون بە خاوەنی وڵات و کۆمەڵگا و چارەنووسی خۆیان.

٢. ھەوڵ و کۆششەکانی پارت لە سەدەی ڕابردوودا ڕێگای ڕاست و دروستی بۆ بەدیھێنانی نوێبوونەوەی نەتەوەیی چین کردووەتەوە.

چین لە دۆخی دووبەرەکی و دابەشبوونەوە گواسترایەوە بۆ ئاستێکی بەرزی یەکڕیزی و ھاوھەڵوێستی، ھەروەھا لە لاوازی و ھەژارییەوە بۆ ھێز و خۆشگوزەرانی و سەرفرازی لە ھەموو ڕوویەکەوە، و لە ئازارچەشتن لە داگیرکاری و گێچەڵپێکردن بۆ سەربەخۆبوون و پشت بەخۆبەستن و باوەڕ بەخۆبوون.
چین پڕۆسەیەکی پیشەسازیی تەواو کرد کە وڵاتانی پێشکەوتوو چەند سەدەیەکیان پێویست بوو تا تەواوی بکەن و دوو موعجیزەی بەدیھێنا کە بریتی بوون لە گەشەی ئابووری خێرا و سەقامگیری کۆمەڵایەتیی ھەمیشەیی.

٣. ھەوڵ و کۆششەکانی پارت لە سەدەی ڕابردوودا زیندوویی بەھێزی مارکسیزمی دەرخستووە.

پارتی کۆمیونستی چین بەردەوام دەبێت لە خۆگونجاندنی مارکسیزم لەگەڵ چوارچێوەی چینی و پێویستیەکانی سەردەم. لە چین، مارکسیزم وەک ڕاستییەکی زانستی بە تەواوی تاقیکراوەتەوە و سروشتە جەماوەری و کردارییەکەی ھێنراوەتە کایەی تەواوەوە و سروشتە کراوەکەی و پەیوەندی ھاوچەرخی بە تەواوی سەلمێندراوە.

٤. ھەوڵ و کۆششەکانی پارت لە سەدەی ڕابردوودا کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ڕێڕەوی مێژووی جیھان دروست کردووە.

پارتی کۆمیونستی چین لە کاتی ھەوڵدانی بۆ دڵخۆشی گەلی چین و نوێکردنەوەی لاوانی گەلی چین، بەشداری لە پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و ھاوئاھەنگی جیھانی کردووە. بە قوڵی ڕەوت و دیمەنی جیھانی گۆڕیوە. ئەم پارتە سەرکردایەتی گەل دەکات لە پێشەنگایەتی ڕێگایەکی بێھاوتای چینی بەرەو مۆدێرنکردن و ھاندان بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگایەکی مرۆڤایەتی خاوەن ئایندەیەکی ھاوبەشدا، کە ھەڵبژاردەیەکی نوێی بۆ ئەو وڵاتانە خستە ئاراوە کە دەیانەوێت پەرەپێدان خێراتر بکەن لە کاتی پاراستنی سەربەخۆییان. بەم شێوەیەش، پارت بوو بە ھێزێکی گرنگی پاڵنەر بۆ پێشکەوتنەکانی مرۆڤایەتی.

٥. ھەوڵ و کۆششەکانی پارت لە سەدەی ڕابردوودا وای کردووە کە پارتی کۆمیونستی چین پێش کات بکەوێت.

ژمارەی ئەندامانی پارت لە ٥٠ ئەندامەوە لە کاتی دامەزراندی بۆ زیاتر لە ٩٥ ملیۆن ئەندام لە ئێستادا زیادی کردووە. پارت پێشەنگی وڵاتێکی زیاتر لە ١.٤ ملیار کەس دەکات، کە لە ئێستادا گەورەترین پارتی حوکمڕانی جیھانە کە خاوەن دەسەڵاتێکی بەرچاوی جیھانیە. بە ھەمان شێوە، سەرکردایەتی گەلی چین دەکات لە پێشڕەویکردن بەرەو نوێبوونەوەی نەتەوەیی بە تەوژمێکی نەبڕاوە لەسەر ڕێچکەی سۆسیالیزم و بە تایبەتمەندی چینیەوە. ئەم پارتە سەلماندوویەتی کە پارتێکی مەزن و شکۆدار و دروستە.

دە ئەزموونی مێژوویی لە تێکۆشانی پارت لە سەدەی ڕابردوو

لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا، پارت ڕێبەری گەلی کرد لە ڕێگەی ھەوڵ و کۆششێکی گەورەوە کە بە پاڵنان بەرەوپێشبردن پێشکەوتنەکانی بەدیھێنا، پارت بەھێزتر بوو بە زاڵبوون بەسەر کۆسپەکاندا، و باشتر کردنی خودی خۆی لە ڕێگای بیرکردنەوە لە ڕابردوو. لەم پڕۆسەیەدا، ئەزموونی مێژوویی بە نرخی کەڵەکە کردووە.

١.  بەرز ڕاگرتنی سەرکردایەتی پارت.

بۆ بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتەی کە زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی ھەیە لە جیھاندا، پێویستە سەرکردایەتی گشتی پارتی کۆمیونستی چین بەرز ڕابگیرێت، پابەند بێت بە مەرکەزییەتی دیموکراتییەوە. 
٢. گەل بەر لە ھەموو شتێکە.

ھیچ ڕەچاوکردنێکی سیاسی لە گەل گرنگتر نییە. گەورەترین ھێزی سیاسی بریتییە لە پەیوەندیەکی نزیک لەگەڵ گەلدا، لەکاتێکدا گەورەترین مەترسی کە ڕووبەڕووی پارتی دەسەڵات دەبێتەوە بریتییە لە دوورکەوتنەوە لە گەل. پارت نوێنەرایەتی بەرژەوەندییە بنچینەییەکانی زۆرینەی گەلی چین دەکات، ھیچ بەرژەوەندییەکی تایبەت بەخۆی نییە. 

٣. پێشکەوتنی داھێنانی تیۆری.

مارکسیزم بریتییە لە ئایدیۆلۆژیای ڕێنمایی بنەڕەتی، نەک دۆگما؛ پێویستە پارت بناغە بنەڕەتیەکانی مارکسیزم بگونجێنێت لەگەڵ ڕاستیە دیاریکراوەکانی چین و کەلتووری چین، وە پێویستە پابەند بێت بە بنەمای (کردار تاکە پێوەرە بۆ تاقیکردنەوەی ڕاستی).

٤. سەربەخۆ مانەوە.

پشت بەستن بە ھەوڵەکانی خۆی بۆ پێشکەوتنی نەتەوە و پاراستنی ئەوەی کە کاروباری چین دەبێت لەلایەن  گەلی چینەوە بڕیار بدرێت و بەڕێوەببرێت. بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی ھیچ نەتەوە و وڵاتێک بە پشتبەستن بە ھێزە دەرەکییەکان و کۆپیکردنی مۆدێلەکانی وڵاتانی تر یان بە کوێرانە شوێنکەوتنی ئەوانی تر بەھێز و سەرکەوتوو نەبووە. ئەوانەی کە ئەم ھەوڵەیان داوە، یان ئەوتا تووشی شکستێکی حەتمی بوون یان کەم کراونەتەوە بۆ ژێردەستەی ئەوانی تر.

٥.  پەیڕەوکردنی ڕێگای چینی.

پارت نە ھەنگاوەکانی ڕابردوو بۆ توندی و دابڕانی ڕابردوو پەیڕەو دەکات و نە ڕێچکەیەکی ھەڵە دەگرێتەبەر بە گۆڕینی سروشتی خۆی و وازھێنان لە سیستەمەکەی، بەڵکو دەبێت بەردەوام ڕێچکەی سۆشیالیزم بە تایبەتمەندی چینییەوە بگرێتە بەر.

٦. درێژە پێدان بە  دیدگایەکی جیھانی. 

پاڵەوانەکانی پارتی کۆمیونستی چین لەسەر گۆشەگیری کرانەوە، لە  بری یاری سفری-کۆ بە دوای قازانجی دوولایەنە دەکەوێت، وە بەردەوام دەبێت لە پەرەسەندنی چین لە ڕێگەی پاراستنی ئاشتی جیھان و پێشکەوتنی چینەوە. چین ھەرگیز پشت بە ئەوانی تر نابەستێت، یان کەسانی تر ناچەوسێنێتەوە، یان بەدوای ھەژمووندا ناگەریت.

٧. بەدیھێنانی ڕەوتێکی نوێ.

داھێنانی بەردەوام لە تیۆری و پراکتیک و دامەزراوەکان و کەلتوور و بوارەکانی تردا ئەنجام بدە و ڕەوتە سەردەمیەکان پەیڕەو بکە و وەڵامی داخوازیەکانی گەل بدەوە و چاکسازی پێش بخە.

٨. بەرگری کردن لە خۆمان.

ھەموو ئەو دەستکەوتانەی کە پارت ئانجامیداوە لەلایەن ئەوانی ترەوە پێی نەبەخشراوە، بەڵکو بە تێکۆشانی بەردەوام بەدەست ھاتوون. گرنگ نییە دوژمن چەندە بەھێز بێت، گەشتەکە چەندە قورس بێت، یان چەند بەرەنگابوونەوەکان مەترسیداربێت، پارت ھەرگیز دوودڵ نابێت لە پێشکشکردنی قوربانی پێویست.

٩. بەرزکردنەوەی بەرەی یەکگرتوو.

ھاودەنگی بەھێزیە. ھەموو ئەو ھێزانەی کە دەتوانن یەکبگرن با یەکبگرن و ھەموو فاکتەرە ئەرێنیەکانی بەردەستیان کۆبکەنەوە بۆ سەرخستنی تەبایی نێوان لایەنە سیاسیە جیاوازەکان و کۆمەڵە نەتەوەیەکان و ئایینەکان و توێژە کۆمەڵایەتیەکان و ھاونیشتمانیانی دەرەوەی وڵات.

١٠. بەردەوامی لە پابەندبوون بە  چاکسازی خودی.
ھەبوونی بوێری بۆ شۆڕشی خودی تایبەتمەندیەکە کە پارتی کۆمیونستی چین لە پارتە سیاسیەکانی تر جیا دەکاتەوە. پارت مەزنە نەک لەبەر ئەوەی ھەرگیز ھەڵە ناکات بەڵکو لەبەر ئەوەی ھەمیشە بەرپرسیارە بەرامبەر ھەڵەکانی خۆی و چالاکانە مامەڵە لەگەڵ ڕەخنەکان دەکات و بوێری ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکان و چاکسازی خودی ھەیە.

سیانزە دەستکەوت لە سەردەمی نوێدا
لە کاتی  ١٨یەمین کۆبوونەوەی نیشتمانی  پارتی کۆمیونستی چین، سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی ھەنگاوی نایە نێو سەردەمێکی نوێوە. بە سەرکردایەتی پارت و بەڕێز شی جینپینگ، دەستکەوت و گۆڕانی مێژوویی گرنگ بەدەست ھێنراون کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ١٣ بواردا ڕەنگ دەدەنەوە:

١.  بەرز ڕاگرتنی سەرکردایەتی گشتی پارت

 دەسەڵاتی کۆمیتەی ناوەندی پارت و سەرکردایەتیە مەرکەزی و یەکگرتووەکەی بە پتەوی ماوەتەوە.

٢. پراکتیکردنی خۆ بەڕێوەبردنی تەواو و پتەو.

 توانای خۆد پاککردنەوە و خۆ بەرەوپێشبردن و خۆ نوێکردنەوە و خۆ چاککردن لە پارتەکە بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە

٣. بەدواداچوونی گەشەسەندنی ئابووری.

ئابووری چین ئێستا لەسەر ڕێگایەکی گەشەسەندنی  جۆریەتی بەرزترە کە کاراتر، یەکسانتر، بەردەوامتر و پارێزراوترە.

٤. قوڵکردنەوەی چاکسازی و کرانەوە.
سیستەمی سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی ئێستا پێشکەوتووتر و ڕوونترە، مۆدێرنکردنی سیستەم و توانای چین بۆ حوکمڕانی بە ئاستێکی بەرزتر گەیشتووە.

٥.  باشترکردنی کاری سیاسی. 

دامەزراوەکان، ستانداردەکان، و ڕێوشوێنەکانی دیموکراسی سۆسیالیستی چین پەرەیان پێدراوە و ڕۆڵێکی باشتریان بە ھێزی سیستەمی سیاسی سۆسیالیستی چینی بەخشیووە.

٦. بەرێوەبردنی حوکمڕانیەتی لەسەر بنەمای یاسا.

سیستەمی یاسای سۆسیالیست بە تایبەتمەندی چینییەوە بە شێوەیەکی بەردەوام پەرەی سەندووە.

٧. ڕابەریکردنی پێشکەوتنی کەلتووری.

گۆڕانکاریەکی بنەڕەتی لە بواری ئایدیۆلۆجیدا ڕوویدا، کە بووە ھۆی بەھێزبوونێکی بەرچاو لە متمانە کردن بە کلتوور لە نێوان ھەموو چینییەکاندا.

٨. بەرەو پێشبردنی کۆمەڵایەتی.

ژیانی گەل لە ھەموو بوارەکاندا پەرەی سەندووە و بەشداری گشتی لە حوکمڕانی کۆمەڵایەتیدا ڕوو لە زیادبوون دەکات.

٩. بەرەو پێشبردنی ژینگەیی.

پاراستنی ژینگە گۆڕانکاریەکی مێژوویی بەخۆوە بینیووە.

١٠. بەھێزکردنی بەرگری نیشتمانی و ھێزە چەکدارەکان.

سوپای گەل کاری بەرجەستەیی کردووە بۆ پاراستنی سەروەری نەتەوەیی و ئاسایش و بەرژەوەندییە گەشەسەندووەکان.

١١. پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی.

ئاسایشی نەتەوەیی لە ھەموو بەرەکاندا زیادی کردووە و زاڵ بووە بەسەر چەندەھا مەترسی سیاسی و ئابووری و ئایدیۆلۆجی و مەترسی سروشتی و  بەرەنگاربوونەوە و دادگاییکردن.

١٢. پابەندبوون بە سیاسەتی یەک وڵات و دوو سیستەم و بەرزکردنەوەی یەکڕیزی نەتەوەیی.

پارتی کۆمیونستی چینی بە تەواوی و بە توندی و بە وردی سیاسەتی یەک وڵات و دوو سیستەم و بنەمای نیشتیمانپەروەرانی فەرمانڕەوای ھۆنگ کۆنگ و ماکاو جێبەجێ دەکات،  و پاڵپشتی بنەمای یەک چین و کۆدەنگی ساڵی ١٩٩٢ دەکات و بە توندی دژایەتی دەستێوەردانی دەرەکی و چالاکیە جیاخوازەکان دەکات کە بە دوای "سەربەخۆیی تایوان" دەگەڕێن.

١٣. پاڵپشتی کردنی بەرەی دیپلۆماسی.

چەمکی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی خاوەن ئایندەیەکی ھاوبەش بووە بە ئاڕاستەیەکی پێشەنگی پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و سەردەم.

بڕیارەکە ئاماژەی بەوە کرد کە کە شی جینپینگ بیری لە سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی بۆ سەردەمێکی نوێ کردووە. ئەمە مارکسیزمی چینی ھاوچەرخ و سەدەی ٢١کەمە. باشترین کەلتوور و ڕامیاری چینی لە سەردەمی ئێمەدا بەرجەستە دەکات و پێشکەوتنێکی نوێ دەردەخات لە گونجاندنی مارکسیزم لە چوارچێوەیەکی چینیدا. لێژنەی ناوەند داوا لە تەواوی پارت و سوپا و ھەموو چینییەکان دەکات کە لە نزیکەوە کۆببنەوە لە دەوری لێژنەی ناوەند و لەگەڵ ھەڤاڵ شی جینپینگ، بۆ جێبەجێکردنی تەواوی بیرۆکەکانی شی جینپینگ لەسەر سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی بەرەو سەردەمێکی نوێ، وە بۆ پێکانی ئامانجی یادی سەد ساڵەی دووەم و خەونی چینی بۆ نوێکردنەوەی نەتەوەیی.
پارتی کۆمیونستی چینی پارتێکی دەسەڵاتداری مارکسیستە کە گرینگییەکی زۆر دەدات کۆکردنەوەی ئەزموونی مێژوویی و ھەروەھا زۆر باشە لەم ئەرکەدا. لە ھەموو ساتێکی مێژوویی گرنگ و خاڵی بەیەکگەشتنی مێژووییدا، پێویستە  پارتی کۆمیونستی چینی چاو بە مێژوودا بخشێنێتەوە، ئەزموونەکەی کۆ بکاتەوە و دانایی و ھێز لە مێژووەوە بنەخشێنێت بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە پێشڕەوییەکەی.
لە ساڵی ١٩٤٥، لە قۆناغێکی گرنگ بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی کۆتایی لە جەنگی بەرگری دژی دەستدرێژیی ژاپۆنی، پارتی کۆمیونستی چینی بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیدا سەبارەت بە چەند بابەتێک لە مێژووی پارتەکەماندا.
لە ساڵی ١٩٨١،  پارتی کۆمیونستی چینی چەند بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی لە مێژووی پارتەکەمان لە کاتی دامەزراندنی کۆماری چینی میللیەوە پەسەند کرد. ھەر یەک لەم  بڕیارە یەکلاکەرەوانە ڕۆڵێکی گرنگیان لەپێشکەوتنی کەیسی پارتەکە و سەرکردایەتیکردنی گێڕا.
بڕیاردان لەسەر دەستکەوتە سەرەکیەکان و ئەزموونی مێژوویی پارت لە سەدەی ڕابردوو کە ئەم دانیشتنە گشتیە لەخۆیگرتووە، سێیەم بڕیاری مێژووییە لە پارتی کۆمیونستی چینیدا. وەک دوو بڕیاری مێژوویی یەکەم، ڕەنگدانەوەی ئاستی بەرزی ھۆشیاری سیاسی پارتی کۆمیونستی چینی دەردەخات لە یاسای مێژووییدا. کە گرنگییەکی گەورەی مێژوویی پراکتیکی و دووربینی ھەیە لە یەکگرتن و ڕابەرایەتیکردنی گەلی چین بۆ سەرخستنی نوێی گەورەی سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینی لە داھاتوودا.